مۆلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای هەڵەبجە مانگرتنیان له‌ كاركردن راگەیاند

0
690
مۆلیده‌یه‌كى ئه‌هلى له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ | فۆتۆ: عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید / SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
لە بەرامبەر رێكنەكەوتنی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان و خاوەن مۆلیدەكان لەسەر دیاریكردنی نرخی كاتژمێرەكانی كاركردن، مۆلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای هەڵەبجە مانگرتنیان لە كاركردن دەستپێكرد و سەرۆكی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانیش دەڵێت: “لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان ناهێڵین نرخەكان بەرزبكرێنەوە”.

جەلال عەبدولڕەحمان، سەرۆكی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای هەڵەبجە، بە (SNN)ی راگەیاند: “ئەمڕۆ مۆلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای هەڵەبجە دەستیان بە مانگرتن كرد و كاریان بە مۆلیدەكانیان نەكرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان داوای بەرزكردنەوەی نرخ دەكەن و ئێمەش رێگە نادەین نرخەكان بەرزبكەنەوە لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییاندا”.

وتیشى: ” لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەر كاتژمێرێك كاركردنى مۆلیدە ئەهلییەكان بڕی 32 دینار دیاریكراوە، ئێمە دینارێك لە پارێزگای سلێمانی زیاترمان بۆ داناون بۆمان كردوون بە 33 دینار، بەڵام بەمە رازینابن و داوای بڕی 34 دینار و نیو دەكەن، ئێمەش بەمە رازینابین و ناهێڵین هاووڵاتییان زۆریان لەسەر بكەوێت”.

سەرۆكی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “لەگەڵ قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە قسەمانكردووە ئەویش هاوڕایە كە نابێت نرخەكان لەسەر هاووڵاتیيان زیادبكرێن، بۆیە لە هەوڵی چارەسەر كردنی گرفتەكەداین بەجۆرێك هاووڵاتیان نرخیان لەسەر زیاد نەكرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this