گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 2/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1228
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە 2/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • گەڕانەوەی تۆپی پێ دوای 80 رۆژ.
  • لە 13ی مانگی ئازاری رابردووەوە بۆ یەکەمجار یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ دەکەنەوەو ئۆمتیتی پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات و کیکی سیتین ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی مایۆرکا دەکات.
  • میسی لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوەو ئەرجەنتینیەکە ئەو خاڵە چالاک ناکات کە رێگەی دەدات لە 30ی مانگی حوزەیران یانەکە جێبهێڵێت.

 

ئاس:

  • کوشتنی جۆرج فلۆیدی رەشپێست لە ئەمریکا جیهان دەهەژێنێت.
  • یانەی لیڤەرپوڵ، یاریزانانی هاوشێوەی ڤینسیۆس، مباپی، دی یۆنگ، ئەستێرەکانی خولی ئەمریکا هاوشێوەی لیبرۆن جەیمس، مایکل جۆردان، یاریزانی تێنس سیرینا ویلیامز و لویس هامیلتۆنی پاڵەوانی فۆرمۆلا 1 کاردانەوەیان بۆ کوشتنی ئەو گەنجە ئەمریکیە هەبووە.
  • میسی تا ساڵی 2021 دەمێنێتەوەو بڕیاریداوە ئەو خاڵە چالاک نەکات کە لە 30ی مانگی حوزەیران رێگەی دەدات یانەکە جێبهێڵێت
  • دی ستیفانۆی رزگارکەری ریاڵ مەدرید.
  • زیدان هیوای بە یاریگای دی ستیفانۆ هەیە بۆ ئەوەی

باشترین ئاستی خۆی پێچەوانی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ تێدا ئەنجام بدات کە یانەکە لەم وەرزە لە %33ی خاڵەکانی لەم یاریگایە لە دەستداوە لە خولی ئیسپانیا.

سپۆرت:

 

  • دەمێنێتەوە!
  • میسی ئەستێرەی یانەی بلاوگرانا ئەو خاڵە چالاک ناکات کە رێگەی دەدات لە 30ی حوزەیران یانەکە جێبهێڵێت.
  • ئەرجەنتینیەکە خۆشەویستی خۆی بۆ یانەکە نیشان دەدات و ئامادەیە لە یاریگای کامپ نۆ کۆتایی بە ژیانی یاریکردنی بهێنێت.
  • فۆرمۆلا 1 لە مانگی ئاب ئەنجام دەدرێت و مۆتۆ جی پی لە مانگی ئەیلوول ئەنجام دەدرێت.

 

مارکا:

 

  • ژمارەیەکی پیرۆز.
  • بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا دوێنێ هیچ کەسێک لەو وڵاتە گیانی لە دەست نەداوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
  • کۆرتوا دەیەوێت نازناوی لالیگا لەگەڵ ریاڵ مەدرید بباتەوەو خەڵاتی زامورانۆش بباتەوە کە ساڵانە دەدرێت بەو گۆڵپارێزانەی کەمترین گۆڵیان لە لالیگا لێدەکرێت.
  • کیکی سیتین یەکەم راهێنانی بە کۆمەڵی لەگەڵ یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامدا لەگەڵ گەڕانەوەی لویس سوارێز.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this