تیرشتیگن هۆکاری هه‌ڵپه‌ساردنی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رشەلۆنه‌ ئاشکرا دەکات

0
954
تیرشتیگن

SNN Sport

 

مارك تیرشتیگنی ئه‌ڵمانی و گۆڵپارێزی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ی ئیسپانی وای دبینێت كه‌ ماریۆ گۆتزه‌ی هاونیشتمانی و ئه‌ستێره‌ی یانی بروسیا دۆرتمۆند گونجاو ده‌بێت بۆ خولی ئیسپانی .

 

تیرشتیگن  له‌ لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی  “DAZN”وتی ” گۆتزه‌ یاریزانێكە هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ تۆپ ده‌زانێت ، بێگومان شوێنی ده‌بێت له‌ لیگا و جیاوازی دروست ده‌كات ، نازانم پلانه‌كانی چیه‌ كاتێک پێكه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ین ، بەڵام ئێمە به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باسی تۆپی پێ ناكه‌ین “.

 

هه‌روه‌ها وتی ” سه‌باره‌ت به‌ من ، گرنگه‌ ته‌نیا بریاری دروست بدات و ده‌توانێت جیاوازی دروست بكات “.

 

له‌ كاتی پرسیاركردن له‌ سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی  له‌گه‌ڵ به‌رشەلۆنه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی ” گفتوگۆكانی نوێ كردنه‌وه‌مان ده‌ست پێكرد ، دواتر كۆرۆنا ده‌ركه‌وت ، بۆیه‌ دۆخه‌كه‌ گونجاو نه‌بوو بۆ به‌رده‌وامی گفتوگۆكان ، بابه‌ته‌كه‌ پەیوه‌ستە به‌ شتی زۆر بایه‌خدارتر  له‌ تۆپی پێ ، بۆیه‌ بریارماندا گفتوگۆكان هه‌ڵپه‌سێرین ، له‌م هاوینه‌دا گرێبه‌ست به‌ده‌ست ناهێنم  لەگەڵ یانەکەم”.

 

له‌ كۆتاییدا تیرشتیگن وتی ”  له‌ بنه‌ڕه‌تدا ، هه‌ست به‌ رازی بوون ده‌كه‌م خێزانه‌كه‌م دڵخۆشن له‌ به‌رشەلۆنه‌ ، تۆ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نازانیت  چی رووده‌دات  له‌ چه‌ند  ساڵی داهاتوودا “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this