
کێڵگەیەکی کشتوکاڵی لە هەرێم
SNN
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە ئاسانکاری لە هاتووچۆی جوتیاران بکرێت تا زیان بە بەرهەمەکانیان نەگات.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: “دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ وەك رێكارێكی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ، كێشەی چونی جوتیاران بۆ سەر كێڵگە و پڕۆژەكانیان دروست بووە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا وەرزی دروێنە و پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆییە، ئەم قەدەغەیە كاریگەری راستەوخۆی كردووەتە سەر بەرهەمەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد: “وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راپۆرتێكمان پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی ئاسانكاری لە هاتووچۆی جوتیاران بكرێت، بۆ ئەوەی زیان بەر بەرهەمەكانیان نەكەوێت، لەکاتی چارەسەرکردنی گرفتەکانیاندا، جوتیاران ئاگاداردەکرێنەوە”.
بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆ شەش رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی لە تەواوی هەرێمی کوردستان راگەیاندووە و ئەوەش گرفتی بۆ کاری بەشێک لە جوتیاران و کاسبکاران دروستکردووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بڕیارى كردنهوهى مهرزى تهوێڵه دهرچوو
2020-04-30
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17