قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عێراق ده‌ستيپێكرد

0
344
مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ فه‌رمانده‌كان له‌ كه‌ركوك | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق

سSNN – عیماد جه‌بارى

بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یەکەم سەردانییدا گەیشتە کەرکوک و دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژی داعش لە هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و کەرکوک راگەیاند.

په‌یامنێرى (SNN) له‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند: “مسته‌فا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەڕێگەی فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە گەیشتووه‌ته‌ ئه‌و پارێزگایه‌، لە بارەگای فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان پلانی ئۆپراسیۆنەکەی تاوتوێکردووه‌، دواتر دەستپێکردنی پرۆسەی (قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عێراقی) راگەیاند دژی داعش”.

بەپێی راگەیاندراوێکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، “ئۆپراسیۆنەکە لەناوچەکانی باشووری رۆژئاوای کەرکوک و سنووری نێوان هەردوو پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین ئەنجامدەدرێت بە پانتایی زیاتر لە 700 کیلۆمەتر چوارگۆشە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this