له‌ گه‌رمیان دوکان و بازاڕەکان کراونەتەوە

0
175

SNN-سیروان حه‌سه‌ن

هه‌رچه‌نده‌ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان پابه‌ندبوونی خۆی به‌ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى هاتووچۆ راگه‌یاند، به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌مڕۆش قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ لە سنوری گەرمیان جێبەجێ نه‌كراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ كه‌لار به‌  SNNی راگه‌یاند: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان كردووه‌ و بڕیاره‌كه‌ش ده‌رچووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ بكرێت، به‌ڵام له‌به‌ر داواكارى هاووڵاتیان و كاسبكاران هێشتا بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

وتیشى، ئیداره‌ى گه‌رمیان لەوبارەیەوە یاداشتێكى ئاراسته‌ى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه‌  و لە ئێستادا چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى ئه‌و یاداشته‌ن.

به‌ پێى به‌دواداچوونه‌كان له‌ هه‌موو سنوورى گه‌رمیان بازاڕه‌كان كراوه‌ن و هاتووچۆ ئاساییه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ هه‌ر دوێنێ له‌ گه‌رمیان 11 حاڵه‌تى نوێ تۆماركراوه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this