بە فەرمى رێگە بە كردنەوەی دوكان و بازاڕەكانی هەڵەبجە درا

0
1339
نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە

SNN – عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی دوكان و بازاڕەكان بۆ سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێم دەرچووە، بەڵام لە پارێزگای هەڵەبجە دوكاندار و خاوەن پیشەكان پابەندی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ نەبوون قایمقامیش دەڵێت: “بە چەند مەرجێك رێگەمان بە كردنەوەی دوكان و بازاڕەكان داوە”.

نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە (SNN)ی راگەیاند: “دوای دەرچوونی بڕیاری قەدەغه‌ی هاتووچۆ و داخستنی دوكان و بازاڕەكان، لەلایەن خاوەن پیشە و دوكاندارەكانەوە داوامانلێكرا كە هاوكارییان بكەین و رەچاوی باری گوزەران و دارایی هاووڵاتیان بكەین، بۆیە ئێمەش بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خەڵك داواكارییەكەمان قەبووڵكردن”.

وتیشى: “ئێمە بە چەند مەرجێك رێگەمانداوە بەكردنەوەی دوكان و بازاڕەكان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كە گرنگترینیان، بەكارهێنانی ماسك و دەمامكە لە لایەن خاوەن دوكان و پیشەوەرەكاندا، بە پێچەوانەوە سەرەڕای داخستنی دوكانەكەی رێكاری دیكەی بەرامبەر دەگیرینەبەر”.

قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، “لیژنە هاوبەشەكانمان راسپاردووە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی چاودێری بازاڕ و دوكانەكان بكەن بۆ ئەوەی خاوەن دوكان و پیشەوەران پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان ببن، بە پێچەوانەشەوە رێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this