سبەینێ دوکان و بازاڕەکانی سلێمانی دەکرێنەوە

0
3023
شاری سلێمانی

SNN-هەوراز ئەحمەد

نوێنەری کاسبکارانی سلێمانی رایگەیاند: سبەینێ تەواوی دوکان و ناوبازاڕی سلێمانی دەکرێتەوە.

شەهاب ئەحمەد نوێنەری کاسبکارانی سلێمانی، لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ قایمقامی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: بڕیاردراوە سبەینێ چوارشەممە دوکان و بازاڕەکانی سلێمانی بکرێنەوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە قایمقامیەتی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: بڕیارە قەدەغەی هاتووچۆ لە سلێمانی هەڵبگیرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ ماوەی شەش رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی لە تەواوی هەرێمی کوردستان راگەیاندبوو، ئەوەش لەدوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا.

بەشێک لە کاسبکاران لە سلێمانی ئەمڕۆ گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان دژی قەدەغەی هاتووچۆ ئەنجامدا و داوایانکرد لەپێناو بژێوی ژیانیاندا ئاسانکارییان بۆ بکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this