وەزیری ناوخۆ: پارێزگاکان سەرپشکن لە جێبەجێکردنی ئاسانکاری

0
180
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ

SNN

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند: قەدەغەی هاتووچۆ درێژناکرێتەوە، هاوکات دەسەڵات دراوەتە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، کە ئاسانکاری رابگەیەنن.

رێبەر ئەحمەد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا راشیگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ هیچ پلانێکی نیە بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ، وتیشی هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان داوایانکردووە دەسەڵاتی زیاتریان پێبدرێت لەوەی ئاسانکاری بۆ ژیانی هاووڵاتیان رابگەیەنن، ئێمەش داوایان لێدەکەین بەرپرسیارێتی سەلامەتی هاووڵاتیان بگرنە ئەستۆیان و سزای توندی ئەو هاووڵاتیانە بدەن کە سەرپێچی رێکارە تەندروستییەکان دەکەن.

وەزیری ناوخۆ راشیگەیاند: پێویستە رەچاوی ئەوە بکرێت کە ئێستا لە وەرزی دروێنە و کشتوکاڵداین و نابێت بەروبومی خەڵک لە کشتوکاڵ بفەوتێت، هاوکات زیان بە سەوزەفرۆش و نانەواخانە و کاسبکاران نەگات.

ئاماژەی بەوەشکرد: قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگا و شار و شارۆچکەکان بەردەوام دەبێت، هاوکات لە نێوان هەرێم و ناوچەکانی دیکەی عێراقیشدا بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: “بەداخەوە هاووڵاتیان لە ماوەی رابردوودا پابەندی رێکارەکان نەبووە، ئەگەر لێپێچینەوە لە سەرپێچیکاران نەکرێت پێشبینی دەکەین لە ماوەیەکی کورتدا بگەینە قۆناغێکی زۆر مەترسیدار”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this