
SNN–
لەماوەی سێ مانگی رابردوودا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 127 رۆژنامەنووس لە 31 وڵاتی جیا بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
رێکخراوی (پی ئی ئێس) کەرێکخراوێکی ناحکومییە و سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە و بارەگاکەی لەشاری جنێف-ە، دەڵێت: “لەماوەی 1/3/2020 تا رۆژی 31 ئایاری ئەمساڵ 127 رۆژنامەنووس لە 31 وڵاتدا گیانیانلەدەستداوە بەکۆرۆنا و سێیەکیان لەکاتی رووماڵی رۆژانەدا تووشی پەتاکە بوون، تەنیا لە مانگی ئایاریشدا 72 یان لێ مردووە”.
بلیز لیمبین ئەمینداری رێکخراوەکە دەڵێت: “زۆربەی ئەو میدیکارانەی بوونەتە قوربانی، لەکاتی کاری رۆژانەدا پێداویستیی خۆپارێزییان بەکار نەهێناوە”.
بەپێی ئاماری رێکخراوەکە، لەوڵاتی پیرۆ لە ئەمریکای لاتینی زۆرترین مردن هەبووە لەڕیزی رۆژنامەنووسان کە 15 کەس بووە، دوتر بەرازیل و مەکسیک دێت کە 13یان لەوێ مردوون بەکۆرۆنا و لەئەمریکاش 12 و لەڕووسیاش 5 رۆژنامەنووس و میدیاکار گیانیانلەدەستداوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی دەگوازرێتەوە
2020-11-29
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17