کۆرۆنا گەیشتە پەرلەمانی عێراق

0
353

SNN-

شانەی قەیرانەکانی سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت “ژمارەیەک پەرلەمانتار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنان بوون، ئەمە لەکاتێکدایە سبەینێ دانیشتنێکی ئەنجومەنەکە هەیە بۆ تاوتوێکردنی کابینەکەی کازمی”.

شانەی قەیرانەکان ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە جگە لەخۆیان، چەندین پاسەوان و خێزانی پەرلەمانتاران پەتاکەیان گرتووە.

عەباس علێوی ئەندامی شانەکە لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە “زۆرێک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق تووشی ڤایرۆسەکە بوون و پاسەوان و خێزانیشیانی تێدایە، هۆکارەکەش ئەوەیە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و لەوانەوە گرتوویانە”.

وتیشی: “تووشبوونی بەرپرس و پەرلەمانتار ئاساییە و وەک هەر کەسێکی دیکە شتێکی ئاساییە و پێش دانیشتنەکەی سبەینێ چوارشەممە رێککاری پێویست جێبەجێدەکەن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this