وەزارەتی پەروەردە سەرجەم خولەکانی بەهێزکردن و فێربوونی زمانی راگرت

0
1219
وەزارەتی پەروەردە

SNN

پاش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە لە رۆژی شەممە 30 ئایار، بەمەبەستی پاراستنی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران بڕیاردا کە سەرجەم خولەکانی فێربوونی زمان و خولەکانی بەهێزکردنی هاوینە رابگیرێت.

وەک لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەدەدا هاتووە کە واژۆی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی پێوەیە، سەرجەم پەیمانگاکانی فێرکردن پیشەی و ئەهلی، پەیمانگ و قوتابخانە نا حکومییەکان دەگرێتەوە، کە مۆڵەتی وەزارەتیان هەبووە، بەپێچەوانەوە هەرکەس لە رێنماییەکان لابدات رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this