
SNN Sport
یانه‌ی تەیگری ئه‌رجه‌نتینی تووشبوونی ( ئەگۆستن كاردوزۆ )ی یاریزانی به ڤایرۆسی كورۆنا ڕاگه‌یاند ، ئەمەش ده‌بێته یه‌كه‌م یاریزان له تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت .
یانه‌ی تەیگری روونیكرده‌وه كه كاردوزۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ ، نیشانه‌كانی له سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتوون و له ئێستادا خۆی کەرەنتینە كردووه به پێی رێنماییه ته‌ندروستییه پهیڕەوكراوهكان.
كاردوزۆ له هێڵی ناوه‌راستی یانه‌كه و له‌ژێر سەركردایه‌تی راهێنه‌ر نیستۆرجۆرۆسیتۆ یاری ده‌كات كه ركابه‌ری ده‌كات له خولی پله دووی ئه‌رجه‌نتینی .
پێش وه‌ستانی یارییه‌كان به هۆێ ڤایرۆسی كۆرۆناوه ، كاردوزۆ لەگه‌ڵ تیپه‌كه به‌شداری كرد له ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی جامی لیپهرتادۆرێسی یانەکانی ئەمریکای باشوور ، كه یانه‌ی تەیگری ركابه‌ری تێدا كرد به‌هۆی به ده‌ستهێنانی نازناوی جامی سوپه‌ری خولی ناوخۆیی .
جێی باسه چالاكی تۆپی پێ له ئه‌رجه‌نتین له ناوه‌راستی مانگی ئازاری رابردوودا وه‌ستا به هۆێ بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، دواتر حكومه‌ت بریاریدا به سه‌پاندنی كەرەنتینهی زۆره‌ملێ تا 7ی ئه‌م مانگه .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17