گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 3/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1950

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە 3/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • پابەندبوونی لاوتارۆ مارتینێز.
  • یاریزانەکە بە یانەکەی راگەیاندووە ریزەکانی جێدەهێڵێت و تەنیا پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەکات، یانە ئیتاڵیەکە هەوڵەکانی بۆ جێگرەوەی دەستپێکردووە.
  • یۆڤانتۆس و عوسمان دیمبلی لە پەیوەندیدان،فەرەنسیەکە رەزامەندەو بیرۆکەی ئەوەی هەیە بە خواستن پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە بکات، ئەو یانەیە زۆر گرنگی بە گواستنەوەی دەدات.
  • بارتۆمیۆ لە 10 مانگدا 10 ئاڵنگاری لە پێشە.

 

سپۆرت:

 

  • لاوتارۆ و بەرشەلۆنە رێککەوتنەکەیان بە کۆتاهێناوە.
  • یاریزانەکە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە رێککەوتووە گرێبەست بۆ 5 ساڵ بکات بە مووچەی 12 ملیۆن یۆرۆ.
  • یانەی ئینتەرمیلان وای دەبینێت ئەستێرەکەی لەدەستداوە،بەڵام تا ئێستا گرێبەستەکە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە  بەفەرمی کۆتایی نەهاتووە.
  • 8 کێبڕکێ دەستپێدەکاتەوەو پاڵەوانێتی فۆرمۆلا 1 لە 3ی حوزەیران ئەنجام دەدرێتەوە.
  • گواستنەوەی پیانیچی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس زۆر لەسەر یانەی بەرشەلۆنە دەکەوێت.
  • یانەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان کۆکن یارییەکانی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان لە شاری لیشبوونە ئەنجام بدرێت.
  • تیرشتیگن دەرگا بۆ گفتوگۆ دەکاتەوە جارێکی تر و دەڵێت” خێزانەکەم هەست بە دڵخۆشی دەکەن لە بەرشەلۆنە”.
  • نەیمار ساڵێکی تر دەمێنێتەوەو پاریس سانجێرمان گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ بەرشەلۆنە ئاڵۆزی تێدەکەوێت.

 

مارکا:

  • چەکەکانی زیدان.
  • ئەو 10یاریزانی لە هێڵی پێشەوە لە جبەخانەکانیدا هەیە بۆ ئەوەی رزگاری بکەن.
  • لەسەر ئەو راهێنەرە پێویستە بژاردەی راست هەڵبژێرێت و رۆڵی خۆی تەرخان بکات تا هێزی یانەکە بگەڕێنێتەوە لە هێڵی پێشەوە.
  • بنزیمەو هازارد و ئەسینسیۆ لە هەر یەکێکی تر باشتر دەبن پێکەوە یاری بکەن.
  • خولی پۆرتوگالی گەڕایەوەو یاری  بەنفیکاو پۆرتۆ  بە یەکسانی کۆتایی هات.

ئاس:

  • چاوەکان لەسەر سانچۆیە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانەکەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند دەدات.
  • یاریزانە تەمەن 20 ساڵەکە 17 گۆڵ و 17 ئەسیستی یەکلاکەرەوەی لەم وەرزەی بۆندسلیگا هەبووە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this