عێراق دەرمانی کۆرۆنا لە رووسیا دەکڕێت

0
703

SNN

باڵیۆزی عێراق لە رووسیا رایگەیاند، داوایان لە رووسیا کردووە دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا بە عێراق بفرۆشێت.

عەبدولڕەحمان حوسێنی لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیویەتی: “داوام لە حکوومەتی رووسیا کردووە دەست بە دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بکات بۆ فرۆشتنی دەرمانی (ئەڤیفاڤیر) بە عێراق”.

وتوشیەتی: دەرمانی ئەڤیفاڤیر، دەرمانێکی ژاپۆنییە و زانایانی پزیشکیی رووسیا پەرەیان پێداوە، بە رێژەی %90ـی تووشبووانی کۆرۆنا چاک دەکاتەوە.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی سپوتنیکی رووسی بڵاوی کردووەتەوە، تا ئێستا دەرمانی ئەڤیفاڤیر لە نەخۆشخانەکانی رووسیادا بەکارنەهاتووە و بڕیارە لە  11ی ئەم مانگەوە بۆ نەخۆشخانەکانی رووسیا بنێردرێت.

ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوە کردووە، عێراق دەبێتە یەکەم وڵاتی عەرەبی، کە داوای کڕینی دەرمانی ئەڤیفاڤیر دەکات.

تا ئێستا حەوت هەزار و 387 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان، تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 235 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this