روونکردنەوەیەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌

0
187

SNN-

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان، دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندن بە دەوامپێکردنی کەمترین فەرمانبەرانی تا رۆژی 06/06/2020.

جوتیار ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەم رێککەوتە، رێککاری دیکە بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی رێنماییه‌كانی وەزارەتی تەندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێتە بەر.

پێشتر و بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ماوەی 6 رۆژ راگەیاند و لەنێو بڕایرەکەدا دەوامی دام و دەزگا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمیش راگیرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this