ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گفتوگۆکانی بەغدا و پرسی چاکسازی تاوتوێدەکات

0
180

SNN-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/6/3 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە.

بەپێی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بۆ ئەم پرسانەی خوارەوە کۆدەبێتەوە:

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی وردەکارییەکانی دانوستاندن لەگەڵ بەغدا و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات.

خستنەڕووی راپۆرتی تەوەر و وردەکارییەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.

خستنەڕووی راپۆرتی لیژنەی باڵای چاکسازی سەبارەت بە بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.

گفتوگۆکردن لە سەر رەشنووسی چەند پڕۆژە یاسایەک.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this