هاتووچۆی سلێمانی: هەوڵی دزیکردن لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی ئوتومبیل دراوە

0
347

SNN

هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند: هەوڵێکی دزیکردن لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی ئوتومبیل شکستی پێهێندراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەمڕۆ 3ی ئایار بڵاویکردەوە: “دره‌نگانێکی شه‌وی رابردوو دوو كه‌س هه‌وڵی دزینی چه‌ند ماتۆڕسكیلێكیان له‌ گه‌راجی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئوتومبیل له ‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی سلێمانی داوە”.

راشیگەیاندووە: “دوای ئاگاداربوونەوەی كارمه‌ندانی ئێشکگری هاتوچۆی سلێمانی، توانرا ئەو ھەوڵە پوچەڵبکرێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو ئەو دوو کەسە به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتن و تا ئێستا دەستگیر نەکراون.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this