هندستان خۆی بۆ گەردەلوولێکی بەهێز ئامادە دەکات

0
618

SNN-

شەقامەکانی شاری مۆمبای پایتەختی هندستان چۆڵکران، ئەمجارەیان بۆ کۆرۆنا نا، بەڵکو بۆ خۆئامادەکردن بۆ هاتنی گەردەلوولێکی گەورە کە رەنگە زیانی زۆری هەبێت.

ئیدارەی مینای جەواهیر لال نەهرۆ کە گەورەترین مینایە بۆ وەگرتنی بار و کۆنتێنەرەکان، رایگەیاندووە “حکومەتی هندستان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بڕیاری چۆڵکردنی ناوچەکەی داوە”.

دەستەی کەشناسیی هندستان بڵاویکردۆتەوە “گەردەلوولەکە بەئاڕاستەی دەریای عەرەب دەڕوات و لەچەند کاتژمێری داهاتوودا توندتر دەبێت”.

بەگوێرەی کەشناسی ئەو وڵاتە، گەردەلوولەکە کەناراوەکانی هەردوو ویلایەتی مەهاراچترا و جوگارات دەگرێتەوە و خێرایی باش بەهۆی ئەو زریانەوە 120 کیلۆمەتر دەبێت.

شاری مۆمبای پایتەختی دارایی هندستان لەئێستادا نزیکەی 55 هەزار حاڵەتی تووشبوونی بەکۆرۆنا تێدایە و 1700 حاڵەتی مردنیشی تێدا تۆمار کراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this