وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

0
978
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNN

وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 111 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە دهۆک 52، سلێمانی 46، هەولێر 6، گەرمیان 6 و ئیدارەی راپەڕین یەک حاڵەت تۆمارکراون.

ەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

کەرەنتین:
تاوەکو ئەوڕۆ (12229) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (938) هاووڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (181) لە هەولێر، (61) لە سلێمانی، (696) لە دهۆك. وە (11359) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (64) هاووڵاتی بوو.

پشکنین:
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (1496) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (608) هەولێر، (534) سلێمانی، (342) دهۆك، (1) هەڵەبجە،(6) گەرمیان،(1) ڕاپەڕین، (4) سۆران.

دەرەنجامی 24 کاتژمێری ڕابردوو:
(104) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (6) پۆزەتیڤ:
(3) پیاو تەمەنیان (50)، (22)، (21) ساڵ کچێکی تەمەن (18) ساڵ، (2) منداڵ تەمەن (13)، (9) ساڵ، یەکیان نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، ئەوانی تر بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشوون، پێنجیان دانیشتووی گەڕەکی ئەندازیارانن و یەکیان دانیشتووێ گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێرە.

پارێزگای سلێمانی (46) پۆزەتیڤ:
شاری سلێمانی (39) پۆزەتیڤ: (24) پیاو، (11) ئافرەت، (4) منداڵ تەمەنیان، یازدە لەوانە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، بیست و چوار نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، یەك دانیشتووی پیرەمەگروون، یەك دانیشتووی عەربەت، دوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، یەك دانیشتووی قەزای کەلار، یەك دانیشتووی قەزای پێنجوین، یەك دانیشتووی پارێزگای ئەنبار، ئەوانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، چوار لەوانە گیانیان سپاردووە.

ئیدارەی گەرمیان (6) پۆزەتیڤ:

(3) ئافرەت تەمەنیان (38)، (28)، (20) ساڵ و (2) پیاو تەمەنیان (64)، (23) ساڵ، منداڵێك تەمەن (9) ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.

ئیدارەی ڕاپەڕین (1) پۆزەتیڤ : پیاوێکی تەمەن (41) ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزە لە قەزای ڕانیە.

پارێزگای دهۆك (52) پۆزەتیڤ:
(20) پیاو و (23) ئافرەت و (9) منداڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبوێکی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێکی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (79367) پشکنین بووە)

ئاماری گشتی:
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (849) تووشبوو، لەنێویاندا (14) مردن هەیە و (434) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (401) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان

بەشی بکە لە
تاگەکانكۆرۆنا
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this