داوای ئاشكراكردنی هەژماری  دارایی یه‌كێتی تۆپی پێی پێشوو ده‌كرێت

0
374
بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێراق

حسین کەرکوکی-SNN Sport

 

 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نێو ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه‌ داوایان كردووە هەژماری  دارایی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقی پێشوو ئاشكرا بكرێت.

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌ لێدوانێكیدا  بۆ میدیا عێراقییەکان وتی ” 6 له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی داوا  له‌ لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن  به‌ ئاشكراكردنی دۆسییە داراییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی پێشوو به‌ سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولخالق مه‌سعود “.

 

روونیكرده‌وه‌ كه‌ ” ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌كێتی تۆپی پێی پێشوو ده‌خاته‌ ژێر به‌رپرسیارێتی یاسا و سزاكان ، به‌ تایبه‌تی كه‌ پێشێلكردنه‌كان به‌ فیڕۆدانی داهاتی گشتی ئه‌ژمار ده‌كرێت “.

 

هه‌روه‌ها وتی ” ئاشكرانه‌كردنی  هەژمارە دارییه‌كان له‌ میانه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ بوو كه‌ یه‌كێتی پێشوو داینابوو له‌ میانه‌ی ئه‌و پاكتاوه‌ی ئه‌نجامیدابوو  له‌گه‌ڵ عه‌دنان ده‌رجال ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و  وه‌زیری ئێستای وه‌رزش و لاوان.

 

واش بریاره‌ دادگای ” كاس ”  ناكۆكییه‌ وه‌رزشییه‌كان بریاری كۆتایی  بدات سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی  عه‌دنان ده‌رجال و یه‌كێتی تۆپی پێی پێشوو.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this