لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی 10 هەزار دەمامک و دەسکێش لەناو بازاڕدا دابەشکرا

0
389

SNN- هەوراز ئەحمەد

پۆلیسی سلێمانی، دە ھەزار دە‌مامك و دە‌ستكێش، كە‌ دیاری قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بوو، بەسە‌ر ھاوڵاتیان و کاسبکارانی سلێمانیدا دابە‌شكرد بۆ خۆپاراستن لە‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

عەمید ئاسۆ شێخ تەھا بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند قوباد تاڵەبانی داوایلێکردن ھاوکار و پشتیوانی کاسبکاران و خەڵک بکەن و رێگە نەدەن کەس دەستبخاتە ژیان و گوزەرانیان و ئەرکی پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانە وەک ھەمیشە ھەمووان بپارێزن.

دەشڵێت: “لەو چوارچێوەیەشدا دە ھەزار دەمامک و دەستکێشی بە دیاری بۆ ناردین تا دابەشیبکەین لەناو بازاڕی سلێمانی تا بەھەموومان پرۆژەی تاکپارێزیی پەیڕەو بکەین و خۆمان بپارێزین”.

Post2529
Post2529

Post2530
Post2530

Post2531
Post2531

Post2532
Post2532

Post2533
Post2533

Post2534
Post2534

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this