ناسنامەی هاووڵاتییە کوژراوەکەی ناوچەی جەباری ئاشکرابوو

0
205

SNN-عیماد جەباری

لەنزیک تەکێی جەباری لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە دەستڕێژی گولە لە هاووڵاتیەک کرا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەدەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی snn کەوتوە، رووداوەکە کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە کاتێک نزیک گوندی قۆچەلی سەر رێگەی چەمچەماڵ – قادرکەرەم دەسترێژی گولە لە ئۆتۆمبێڵێک کراوەو شۆفێرەکەی کوژراوە.

ئەوەشیان خستەڕوو کە کوژراوەکە ناوی (سیروان غەفور هەڕێنەیی)یە و خەڵکی چەمچەماڵە، بەڵام هێشتا هۆکارو ناسنامەی بکوژەکان نەزانراوە.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، ئەنجامدەرانی تاوانەکە لەرێگەی دوو ئۆتۆمبێڵەوە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this