سێ تووشبووه‌كه‌ى خورماتوو كه‌ له‌ یه‌ك خێزانن چاكبوونه‌وه‌

0
622

SNN- سیروان حه‌سه‌ن 

دواى ئه‌وه‌ى لەقەزای‌ خورماتوو سێ ئه‌ندامى یه‌ك خێزان تووشى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، دواى 14 ڕۆژ، ئه‌مڕۆ چاكبوونه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ ماڵه‌وه.

د. محه‌مه‌د ئه‌كبه‌ر به‌رپرسى نه‌خۆشخانه‌كانى خورماتوو بهSNNى راگه‌یاند: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و سێ كه‌سه‌ى له‌ نه‌خۆشخانه‌ى خورماتوو بوون و هه‌ڵگرى ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ڕه‌وانه‌ىى ماڵه‌وه‌ كرانه‌وه.

وتیشى: “ئه‌و سێ كه‌سه‌ كه‌ له‌ دایك و كوڕ و كچێك پێكهاتبوون، دواى مانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى 14 ڕۆژ له‌ ئێستادا به‌ ته‌واوه‌تى چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌نجامى پشكنینى نوێشیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ نێگه‌تیڤ و پاكه‌”.

د. محه‌مه‌د راشیگه‌یاند: ئه‌و سێ كه‌سه‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه‌ ڕۆژانه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه‌ سه‌ردانیان ده‌كرێت و پشكنینیان بۆ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ دڵنیایى زیاتر.

له‌ خورماتوو چوار كه‌س به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشبوون، هه‌ر چواریان كوردن و له‌ ئێستادا هه‌موویان چاكبوونه‌ته‌وه‌.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this