لەكەركوك 35 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران، هۆكارەكەی پرسەیەك بووە

0
371
هاووڵاتییەک کە پشکنینی کۆرۆنای بۆ دەکرێت

SNN-عیماد جەباری

لەشاری كەركوك 35 تووشبووی دیكە بەڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-19) تۆماركران، بەوەش كۆی گشتی تووشبووان لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا لە كەركوك گەیشتە 121 حاڵەت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی عیراق بە snnی راگەیاند: دوای دەرچوونی ئەنجامی پشكنینی ئەو نموونانەی لە سێ رۆژی رابردوودا رەوانەی تاقیگەی ناوەندی كراوە، دەركەوتوە 35 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و بڕیارە ئەمڕۆ بەفەرمی رابگەیەنرێت.

وتیشی “ئەو 35 تووشبووە سەرجەمیان بەهۆی پرسەی تووشبووەكەی هەفتەی رابردوەوە تووشی كۆرۆنا بون، 7 لەتووشبووەكان بەركەوتنی راستەوخۆیان لەگەڵ مردوەكە هەبووە و ئەوانەی دیكەش بەشداری پرسەكەیان كردووە یاخود بەركەوتنیان لەگەڵ ئەو 7 كەسەدا هەبووە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، خاوەن پرسەكە توركمانی سونەن بەڵام تێكەڵاویان لەگەڵ كوردیشدا هەبووە بۆیە تووشبووەكان لەهەردوو پێكهاتەكەی تێدایە، و تەنها 6 حاڵەتیان دۆخی تەندروستیان ناسەقامگیرە.

لەئێستادا 48 تووشبوو لەنێو سەنتەری تایبەت بەتووشبووانی كۆرۆنا لەناوچەی پیشەسازی چارەسەر وەردەگرن، سێ تووشبووش گیانیانلەدەستداوە و لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەشەوە تاوەكو ئێستا 121 كەس تووشی كۆرۆنا بون لەكەركوك.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this