حكوومەتی عێراق ناچار دەكرێت یاسای بوودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات

0
296
په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: REUTERS

SNN

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی دانیشتنەكەی ئەمڕۆیدا دەنگی لەسەر بڕیارێكدا كە حكوومەت ناچار دەكات لەم مانگەدا، یاسای بوودجەی گشتیی ساڵی 2020 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات.

نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا، دەنگ لەسەر رەشنووسی بڕیارێك درا كە حكوومەت ناچار دەكات بە خێرایی لە میانی ئەم مانگەدا، یاسای بوودجەی گشتیی ساڵی 2020 رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بكات.

ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی و بە ئامادەبوونی 184 ئەندام بەڕێوەچوو.

لە میانی دانیشتنەكەدا، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی داوای لە ئەمنیدارێتیی ئەنجومەنی وەزیران كرد كە یاسای بوودجەی گشتیی بۆ ساڵی 2020 رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بكات.

چاوەڕوان دەكرێت، بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، رووبەڕووی كورتهێنان ببێتەوە.

ئەوەیش لە كاتێكدا بوودجەی گشتیی عێراق بەڕێژەی 95 لەسەدا پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.

پێشتر لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو كە گفتوگۆكردن لەسەر بوودجەی گشتیی ساڵی 2020 و پەسەندكردنی، سێ هەفتەی پێویستە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this