قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەکات

0
822

SNN

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامییەوە بروسکەیەکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “خەباتی کۆمەڵی ئیسلامی بەرز دەنرخێنین”.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا کە بۆ عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان و ئەنجومەنی سیاسی و سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی ناردووە، دەڵێت: “نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی، لە سەرجەم ئەندام و كادر و رێكخستنەكانتان، پیرۆز دەكەم و بەهیوام ئەم یادە ببێتە وێستگەیەكی نوێ بۆ بە‌رە‌وپێشچوون و سەرکەوتنی زیاتری حیزبەكە‌تان”.

لە ماوەی ١٩ ساڵی کارکردنی کۆمەڵی ئیسلامیدا، چ لەكاتی بەشداریكردن لە كابینەی حكومەت و چ لە دۆخی ئۆپۆزسیۆنیدا، بەردەوام خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانیانە بووە. ئەمەش بنەمایەكی باش و رووبەرێكی كاركردنی هاوبەشی نێوان هەموومانە بۆ كاركردن لە پێناو خزمەتكردنی خەڵكی قوربانیدەری كوردستان و سوككردنی باری سەرشانیان لەو كێشە و تەنگەژانەی روووبەڕووی بوونەتەوە”.

ئێمە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، خەباتی مەدەنی و پەرلەمانی و دیدی كوردستانیانەی كۆمەڵی ئیسلامی بەرز دەنرخێنین و خوازیارین هەموومان تواناكانمان یەك بخەین بۆ گەیشتن بە كەناری ئارام.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this