
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: دەوامی ئاسایی لە سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندوستییەكان دەستپێكردوەتەوە ئەو پزیشكانەشی نەگەڕاونەتەوە سەر كارەكانیان ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێنەوە.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: سەرجەم دانیشتوانی هەڵەبجە ئاگادار دەكاتەوە كە لە ئێستادا لە سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای ھەڵەبجە دەوام ئاساییە و پزیشكانی نیشتەجێی خولاو و پزیشكانی پلە بەند لە مەڵبەندە ٢٤ كاتژمێریەكان و پزیشكانی نیشتەجێی دێرین و ژمارەیەكی بەرچاوی پزیشكە پسپۆڕەكان لە پسپۆرە جیاجیاكان، سەرجەمیان سەرەڕای نەبوونی مووچە و قەیران و ڕووبەڕوو بوونەوەی كۆرۆنا، بە هەست كردن بە لێپرسراوەتی گەڕاونەتەوە سەر كارەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا دەوامی نەخۆشخانەكان ئاسایی بووەتەوە و هەر ئەمڕۆش چەند نەشتەرگەرییەك بۆ نەخۆشانی سنورەكە ئەنجامدراون، ئەوەش جێگای دەستخۆشییە كە لەم كاتە پڕ قەیران و بێ مووچەیی و نەخۆشی كۆرۆنادا هاوڵاتیان وهاوشاریانی خۆیان بێ خزمەتگوزاریی تەندرووستی ناكەن.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە جەختی لەوەشكردەوە، هەر پزیشك و كارمەندێك نەگەڕێتەوە سەركارەكەی ناوی تۆمار دەكرێت و بە نەهاتوو( غیاب ) ئەژمار دەكرێت و ڕەوانەی وەزارەتی تەندروستی دەكرێت بۆ ئەوەی ڕێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.
بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، نزیكەی مانگێك نوو ژمارەیەك لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی دەستیان بە مانگرتن كردبوو و چارەسەری نەخۆشیان راگرتبوو،
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
گومان لە مانەوەی زیدان هەیە
2021-01-16 -
12 زانیاری لەسەر مۆندیالی 1998
2020-07-12
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17