جموجوڵی بازرگانی لە مەرزی باشماخ دەستیپێکردەوە

0
698
فؤتۆ/ عەلى حەمە سەعید

SNN- عەلی حەمە سەعید

لە كاتژمێر شەشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجەشەممەوە هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لە مەرزی باشماخەوە دەستپێكردوەتەوە، هەر ئەمڕۆش  ڕێكارە تەندروستییەکانی مەرزەکە دیاریدەکرێن.

لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە بڕیاردرا كە بۆماوەی 72 كاتژمێر هەموو جۆرە جموجوڵێك لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕابگیرێت، ئەمڕۆ دوای كۆتایی هاتنی ئەو وادەیە لە كاتژمێر شەشی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 4ی حوزەیران یەكەم ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری ئێرانی هاتە هەرێمی كوردستان و جموجوڵی بازرگانی دەستپێكردەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی مەرزی باشماخ لە  لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی لە ئێران کۆدەبنەوە، چەندین بابەتی پەیوەست بە جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان لە مەرزی باشماخ تاوتوێ‌ دەكەین، ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی یەكێك دەبێت لەو كەسانەی كە لەگەڵماندا دەبێت بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی ئێرانی، بۆیە ئەو تیمە تەندروستییەی كە پێشتر لە مەرزی باشماخ بوون و شوێنی كارەكەیان جێهێشتبوو لە ئەمڕۆوە دەگەڕێنەوە سەركارەكانیان و لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەكرێن و دەستبەكارەكانیان دەكەنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this