پارێزگاری هەولێر لەبارەی سەرپێچی کارەباوە هۆشداری دەدات

0
491
وێنە: موسلیم فەخری/ هەولێر

SNN

پارێزگاری هەولێر ئاشكرایدەكات: لەهەفتەی داهاتوودا دووبارە دەست دەكرێتەوە بە هەڵمەتی بڕینی سەرپێچیەكان و زێدەڕۆكانی سەر تۆڕی كارەبا، دەشڵێت “هەركەس سەرپێچی بكات رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە”.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بە SNNى راگەیاند: “سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست دەكەنەوە بە هەڵمەتی بڕینی سەرپێچیەكانی سەر تۆڕی كارەبا بەتایبەت هاوبەشانی بازرگانی، پیشەسازی، كشتوكاڵ و ئەو ماڵانەی كە پێشتر كارەبایان بە سەرپێچی راكێشاوە”.

وتیشی: “ئەوانەی سەرپێچیان كردووەتە سەر تۆڕی كارەبا هەرچی زووە سەردانی  فەرمانگەکانی کارەبا بکەن بەمەبەستی نەهێشتنی سەرپێچییەکان بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رفێکاری یاسایی دەكرێنەوە”.

پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو: “لە چەند مانگی رابردوو هەڵمەتێكیان بۆ سەر ئەو شوێن و ماڵە بەرپرسانە ئەنجامدا كە كارەبایان بە شێوەی نایاسایی راكێشابوو ئەمە وایكرد كارەبایەكی زۆر بگەڕێتەوە سەر تۆڕی نیشتمانی و جارێكی تر بە شێوەی یەكسان بدرێتەوە خەڵك لە هەڵمەتی ئەم جارەشدا بەشێكی زۆر كارەبای سەرپێچی دەبڕن و سزای ئەوانەش دەدەن كە پابەند نابن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this