لە راپەڕین 5 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون

0
619

SNN-محەمەد مستەفا   

ئەمڕۆ پێنج شەممە 4ی حوزەیرانی 2020 ، لە سنوری قەزای رانیە 5 هاوڵاتی توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون، دوو لە تووشبووەکانیش کارمەندی تەندروستین .

تەها محەمەد بەرپرسی تەندروستی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند :  لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ، دوای راگەیاندنی ئەنجامی پشکنینەکان  5 تووشبووی تر لە قەزای رانیە و ناحیەی چوارقوڕنە تۆمار کراون .

وتیشی ” دوو لە توشبوەکان ئافرەتن و یەکێکیان تەمەنی 70 ساڵە و دانیشتوی ناحیەی چوارقوڕنەیە و  ئافرەتەکەی تر تەمەنی 47 ساڵە و دانیشتوی ڕانیە یە، هاوکات دوو منداڵی تەمەن 11 ساڵ و 5 ساڵ توشی ڤایرۆسەکە بوون”.

باسی لەوەشکرد : ئەو دوو منداڵە دانیشتوی رانیەن و منداڵی ئەو دایک و باوکەن کە دوێنێ چار شەممە توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە راگەیەنرا لە گەڕەکی نەورۆزی قەزاکە .

تەها محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: هاوکات پیاوێکی تر لە رانیە توشی ڤایرۆسی کۆڕنا بووە کە تەمەنی 37 ساڵە و دوو لە توشبووانەی کە ئەمڕۆ تۆمار کراون کارمەندی تەندروستی نەخۆشخانەکانی رانیەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this