دوایین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بڵاودەکرێتەوە

0
801
کۆرۆنا

SNN

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکیدا دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە 24 کاتژمێری رابردوودا 61 تووشبوو تۆمارکراون.

لە راگەیەندراوەکەدا بڵاوکراوەتەوە: “لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە پارێزگای سلێمانی 57 تووشبوو تۆمارکراون کە حەوت تووشبوویان لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بوون،  دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لە سلێمانی تۆمارکراوە، چوار تووشبووش لە سنوری پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە”.

سەبارەت بەو کەسانەی لە کەرەنتیندا ماون، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 125 کەسی دیکە لە ناوچە جیاوازەکان خراونەتە  کەرەنتینەوە.

وتوشیەتی: لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا؛ (3559) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (1419) هەولێر، (1478) سلێمانی، (601) دهۆك، (4) گەرمیان،(48) ڕاپەڕین.

تا ئێستا 910 حاڵەتی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون،  16  کەسیش گیانیان لەدەستداوە، 453 کەس لە ژێر چاودێریدان.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this