
رۆبەرتۆ کارلۆس
SNN Sport
له 3ی حوزیرانی 1997 رۆبه‌رتۆ كارلۆس سه‌رنجی جیهانی راكێشا به یه‌كێك له جوانترین لێدانه راسته‌وخۆكان له مێژووی تۆپی پێدا ،باڵی چه‌پی پێشووتری یانەی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی بەرازیل، به ناوبانگترین گۆڵی له كاروانی وه‌رزشی خۆێدا تۆمار كرد، لێدانێكی راسته‌وخۆی جوان بۆ به‌رازیل له یه‌كسان بوونی 1-1 له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا له یاری كردنه‌وه‌ی ساڵی 1997 له Tournoi de France.
لێدانه راسته‌وخۆكه فابیان پارتێزی گۆڵپارێزی خسته دۆخی سه‌رسوڕمان ، چونكه تۆپه‌كه وه‌ك پێده‌چوو به‌ره‌و ئاڵای گۆشه‌ی یاریگا بڕوات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوڕایه‌وه بۆ دواوه و سه‌یری لێواری ستوونه‌كه‌ی كرد و له كاتی به‌ركه‌وتنی تۆپه‌كه به تۆڕه‌كه له روانین وه‌ستا .
پاش دوو ده‌یه رۆبه‌رتۆ كارلۆس وتی” هێشتا سه‌رسامه كاتێک گرته‌ی ڤیدیۆیی لێدانه‌كه‌ی ده‌بینێت” .
له چاوپێكه‌تنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵESPN Brasil ساڵی 2017 وتی ” با راستگۆبم ، تا ئه‌مرۆ نازانم چۆن ئه‌وه‌م كرد ، گۆڵێكی جوان بوو ، راهێنان و كاری راستهقێنهی زۆری ویست له‌ماوه‌ی كاروانی وه‌رزشیمدا ، به‌ڵام ئه‌م كاره دژواره به‌رهه‌می هه‌بوو ، توانیم گۆڵی جوانی له‌و شێوه‌یه تۆمار بكه‌م ، كه چركه ساتێكی تایبه‌ت بۆ من ” .
كاتێک ئه‌م گۆڵه به ناوبانگه‌ی تۆمار كرد ، ئه‌و باڵی چه‌په تازه كاروانی وه‌رزشی ده‌ستپێكردبوو، له وه‌رزی دووه‌میدا بوو له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید ،پاش ماوه‌یه‌كی كورت له ئینتەرمیلان هاته ئیسپانیا كه ئه‌و یاریزانه لاوه‌ی له پاڵه‌وانی به‌رازیل پاڵمیراس له به‌رمبه‌ر 8 ملیۆن دۆلار كڕی بوو – سامانێك له ساڵی 1995 .
له مه‌درید نازناو له پاش نازناو به‌ده‌ستده‌هێنێت و ده‌بێتە په‌رستراوی جه‌ماوه‌ر و ئه‌فسانه و تا ئێستا باڵیۆزی نێوده‌وڵه‌تیه له Merengues Los، له كاتێكدا ئه‌ستێره‌كه‌ی به‌رز و گه‌شایه‌وه له پایته‌ختی ئیسپانیا ، بووه باڵی چه‌پی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له كۆتاییه‌كانی جامی جیهان 1998و2002 و2006 نازناوی مۆندیالی كۆریای باشوور و ژاپۆنی له ساڵی 2002 بە ده‌ستهێنا پاش ئه‌وه‌ی له فه‌ره‌نسای 1998 دووه‌می جامه‌كه بوون پێش چوار ساڵ .
رۆبه‌رتۆ كارلۆس به‌رده‌وامبوو له یاریكردن تا ساڵی 2005 ، پاش ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ ده‌لهی دینامۆس له خولی هیندی نایاب به یه‌كجاری وازیهێنا .
له ماوه‌ی 18 ساڵ كه له نێوان لێدانه راسته‌وخۆ به ناوبانگه‌كه‌ی له دژی فه‌ره‌نسا و وازهێنانی ، رۆبه‌رتۆ كارلۆس به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی نه‌دا تۆپ به هه‌مان شێوه لێبدات ، چونكه ده‌یزانی به شێوه‌ی پراكتیكی مەحاڵه دووباره كردنه‌وه ئهوجوانیه .
به پێكنینهوه ده‌ڵێت ” به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵم نه‌دا به‌و شێوه‌ی تۆپ لێبده‌م ، چونكه ده‌مزانی كه گۆڵ تۆمار ناكه‌م ” له كاتی ئێستادا زۆرێك له لێدانه باشه‌كان هه‌یه ، ره‌نگه بابه‌ته‌كه هه‌ندێک كاتی بووێت ، به‌ڵام رۆژێك له رۆژان كه‌سێك گۆڵێكی هاوشێوه تۆمار ده‌كات ، به‌ڵام من یه‌كه‌م بووم “.
بۆ زانیاری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵنیا نیه له‌وه‌ی گۆڵێكی له‌و شێوه‌یه دووباره ببێته‌وه.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17