ناوی کانیدانی وەزارەتە بەتاڵەکان گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران

0
438

SNN

ئەمڕۆ ناوی کاندیدی ئەو حەوت وەزارەتەی عێراق کە وەزیریان بۆ دیاری نەکراوە گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارە شەممە دەنگیان لەسەر بدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN،فوئاد حسێن بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە، حاکم سالار بۆ پۆستی وەزیری داد، ئیحسان عەبدلجەبار بۆ پۆستی وەزیری نەوت کاندیدکراون.

هاوکات حەسەن کازم بۆ پۆستی وەزیری رۆشنبیری، محەمەد کەریم بۆ پۆستی وەزیری کشتوکاڵ، عەلا جبوری بۆ پۆستی وەزیری بازرگانی و ئیڤان فائق بۆ پۆستی وەزیری کۆچ و کۆچبەران کاندیدکراون.

مستەفا کازمی رۆژی حەوتی ئایار، ٢٠ لە کاندیدەکانی بۆ وەزارەتەکان خستە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران و متمانەی وەرگرت و لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەستبەکاربوو.

بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان لەسەر ژمارەیەک لە کاندیدەکان، کاندیدی پێنج وەزارەت لەوانەش بازرگانی، کشتوکاڵ، رۆشنبیری، کۆچ و داد نەیانتوانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەست بهێنن، هەروەها هەردوو وەزارەتی دەرەوە و نەوت دەنگدان لەسەریان دواخرا.

لەئێستادا کابینەکەی کازمی کە لە ٢٢ وەزارەت پێکهاتووە، تەنها خاوەن ١٥ وەزیرە و پۆستی وەزارەتە بەتاڵەکان لەلایەن وەزیرەکانی دیکەوە بەڕێوەدبرێن و کازمی  وەزارەتی دەرەوە بە وەکالەت بەڕێوەدەبات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this