گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌كاتى مه‌له‌وانیدا خنكا

0
472
ئەحمەد حەمید ساڵح، قوربانى

SNN – عیماد جەباری

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لەکاتی مەلەوانیدا گەنجێکی کورد لە بەنداوی خاسە له‌ باکووری کەرکوک خنکا.

به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه‌ له‌ پۆلیسى ده‌ریاوانى كه‌ركوك ده‌ستى كه‌وتوون، “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ گەنجێك لەکاتی مەلەوانیدا لەنێو بەنداوى خاسە خنکاوە، تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌”.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “گەنجە خنکاوەكه‌ دانیشتووی گەڕەکی پەنجاعەلیە و ناوی ئەحمەد حەمید ساڵحە و تەمەنى 22 ساڵە، له‌ نه‌ته‌وه‌ى كورده‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this