رێگاى هه‌ولێر – دهۆك داخرا

0
559
وێنه‌یه‌كى خۆپیشاندانه‌كه‌ و داخستنى رێگه‌ى هه‌ولێر دهۆك

SNN – هه‌ولێر
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌هۆى خۆپیشاندانى به‌شێك له‌ هاووڵاتییانه‌وه‌ رێگاى هه‌ولێر دهۆك داخرا و تا ئێستا رێگاكه‌ به‌ داخراوى ماوه‌ته‌وه‌.

په‌یامنێرى (SNN) له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: “ژماره‌یه‌ك له‌ گوندنشینانى گونده‌كانى ئه‌ودیو بازگه‌ى كه‌ڵه‌ك و تۆپزاوه‌ خۆپیشاندانییان ئه‌نجامدا و رێگاى هه‌ولێر دهۆكیان داخست، تا ئێستا (تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌) رێگاكه‌ داخراوه‌”.

له‌باره‌ى داواكارى ئه‌و هاووڵاتییانه‌وه‌ په‌یامنێرى (SNN) ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌و هاووڵاتییانه‌ گیرییان خواردووه‌ و ده‌یانه‌وێت بچنه‌وه‌ گوونده‌كانى خۆیان، چونكه‌ به‌هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى نێوان پارێزگاكان گیرییان خواردووه‌ و ناچارن له‌ هه‌ولێر بمێننه‌وه‌”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this