بەهۆی خۆپیشاندانەوە رێگای کەلار بۆ بەغدا داخرا

0
619

SNN-سیروان حەسەن 

دانیشتوانی ناوچەیەکی نێوان کەلار و جەلەولا دژی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکەیان خۆپیشاندانیان کرد و رێگای سەرەکی نێوان کەلار بۆ جەلەولا کە هاوکات ڕێگای کەلار بۆ بەغدایە داخراوە.

شەماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە SNNی راگەیاند؛ کەمێک لەمەوبەر دانیشتوانی ناوچەی شێخ باوە و گوندی ئیسلاح کە یەکێکە لە گوندە گەورەکانی ناوچەکە دژی خراپی بارودۆخی ئەمنی و هەبوونی داعش لە ناوچەکەدا، خۆپیشاندانیان کردووە و رێگای سەرەکی نێوان کەلار بۆ جەلەولا کە هاوکات رێگای بەغدایشە داخراوە و هاتووچۆیان راگرتووە.

وتیشی، خۆپیشاندانی ئەو ناوچەیە دوای ئەوەدێت کە دوێنێ لەگوندی ئیسلاح لە لایەن چەکدارانی داعشەوە باوک و سێ برا کوژران.

شەماڵ عەبدوڵرەحمان ڕاشیگەیاند، لەسەر ڕووداوەکەی دوێنێ بەیانی ئەمڕۆ هێزی سووپای عێراق چوونە ئەو ناوچەیەکەی باوک و کوڕەکانی تێدا کوژران.

بەپێی بەدواداچوونەکانی SNN دانیشتوانی شێخ باوە لە خۆپیشاندانەکەیان داوای چاڕەسەری ئەو بارودۆخە دەکەن کە داعش بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەریان و تەنانەت بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی داگیرکردوە رێگەیان نادات هاتووچۆی باخ و ڕەز و کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان بکەن.

ئەم خۆپیشاندانە لەکاتێکدایە داعش هێرشەکانی بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکان زیادکردووە، بەتایبەت لە ناوچە جێناکۆکەکاندا، هەر دوێنێش له‌ ناحیه‌ى جه‌له‌ولاى سه‌ر به‌ قه‌زاى خانه‌قین چه‌كدارانى داعش ده‌سترێژى گوله‌یان له‌ باوكێك و سێ كوڕ كرد  کە بەنیازبوون بگەڕێنەوە سەر کێڵگەکانیان و لە ئەنجامدا سەرجەمیان کوژران.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this