نادال : ناتوانرێت پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌ تادۆخه‌كه‌ به‌ ته‌واوی ئارام ده‌بێته‌وه‌

0
180
رافایل نادال

SNN Sport

 

رافایل نادال ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی ئیسپانی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ناتوانرێت پاڵه‌وانێتییەكانی ده‌ستپێبكاته‌وه‌ تا دۆخه‌كه‌ به‌ ته‌واوی ئارام ده‌بێت  له‌ سایه‌ی  به‌رده‌امی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

نادال  له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ رێگای ڤیدیۆ ئۆنلاین روونیكرده‌وه‌ ” ناتوانین ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه‌ تا دۆخه‌كه‌ ئارام و یه‌كسان ده‌بێته‌وه‌ به‌ ته‌واوی له‌ سه‌ر ئاستی ته‌ندروستیدا ، كه‌ سه‌رجه‌م یاریزانان ، له‌ هه‌ر كوێیه‌كه‌وه‌ هاتن ، گه‌شت بكه‌ن و خوله‌كان ئه‌نجام بده‌ن  له‌ دۆخێكی ئارامدا ” .

 

 

هه‌روه‌ها وتی ” ئەگه‌ر پێم بڵێن ئه‌مرۆ به‌شداری بكه‌م له‌ پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ ده‌ڵێم نه‌خێر ، له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا ، نازانم و دووپاتی كرده‌وه‌ ” ده‌ێت چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بین بۆ ژیانی ئاسایی و كاتێک ئه‌و رووده‌دات ، ده‌روانین بۆ ئه‌وه‌ی ببینین ڤایرۆسه‌كه‌ چۆن گه‌شه‌ ده‌كات ” .

 

 

نادال جه‌ختی كرده‌وه‌ ” هه‌ڵو‌ێستم نه‌گۆڕاوه‌ ، ده‌بێت هه‌ستی به‌رپرسیارێتی نیشان بده‌ین ، ده‌بێت سه‌ره‌تا دڵنیابین له‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ ئارامه‌ ، بێگومان پاش ئه‌وه‌ ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین خوله‌كان ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه‌ كاتێک به‌رچاو روون ده‌بێت “.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this