نرخى نەوت بەرزترین ئاستى لە سێ مانگى رابردوودا تۆمارکرد

0
5044

SNN

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 41 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ماڵپەڕی ئۆیڵپرایس کە نوێترین زانیاری لەبارەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دەخاتەڕوو، ئاماژە بەوەدەکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 2.70% بەرزبووەتەوە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکسسی ئەمریکیش ئەمڕۆ گەیشتووەتە 38 دۆلار و 13  سەنت و 1.92% بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوە و دابەزینى نرخى نەوت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، پەیوەستە بە ئاستى بەرهەمهێنانى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و بەرهەمهێنانى نەوتى بەردین لەلایەن ئەمریکا و گرژى و ئاڵۆزى لە نێو وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت و لەلایەکی دیکەشەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواستی نەوت هۆکارێکی دیکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this