شۆفێری دەڕاسەیەک بە رووداوێکی نامۆ گیانی لەدەستدا

0
3418
گەنمی-جوتیاران

SNN

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند: “شۆفێری دەراسەیەک لە شارەزوور بە هەڵە و لەکاتی خەودا بووە بە ئوتومبیل شێلراوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.

کارزان مەجید، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک باسی لە وردەکاری ئەو رووداوە کردووە و وتوویەتی: “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خاوەن زەوییەک لە کێڵگەیەکی شارەزوور لەکاتێکدا کە ویستوویەتی نانی بەیانی بۆ شۆفێری دەراسەیەک ببات، نەیزانیوە شۆفێری دەڕاسەکە لە نزیک گەنمەکەی پشووی داوە و خەوی لێکەوتووە، بەئۆتۆمبیلەکەی بەسەریدا رۆیشتووە”.

ئاماژەی بەوەشداوە: ” شۆفێری دەڕاسەکە ناوی (عوسمان مەحمود حەمەخان)ەو خەڵکی گوندی دسکەرەیە، لە زەوی کەسێکدا بە دەڕاسەکەیەوە درەوی گەنمی کردووە، بەهۆی رووداوەکەوە گیانی لەدەستداوە”.

رووداوەکانی هاتووچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدان لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this