“90 پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخى دارایی عێراق خراونه‌ته‌ڕوو”

0
1110
دراوى عێراق

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: لیژنه‌یه‌كى دارایی له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان پكهێنراوه‌ به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ى كه‌ عێراق تێیكه‌وتووه‌، ده‌شڵێت: “90 پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق خراونه‌ته‌ڕوو”.

فه‌یسه‌ڵ عیساوى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: “لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان پێكهاتووه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ داراییه‌كانى عێراق به‌ سه‌رپه‌رشتى هه‌یسه‌م جبورى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق، كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رى ئه‌و پێشنیارانه‌ بخاته‌ روو كه‌ ده‌سته‌به‌رى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و هاوكارى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كه‌ن”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: “لیژنه‌كه‌ تا ئێستا 90 پێشنیارى پێشكه‌شكردووه‌ تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى دارایی، هیچ یه‌ك له‌ پێشنیاره‌كان ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر نه‌دراوه ‌و پێشبینى ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بخرێته‌ به‌رده‌م حكومه‌ت و په‌رله‌مان به‌ مه‌به‌ستى ده‌رچوون له‌ قه‌یرانى دارایی”.

له‌باره‌ى بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “تا ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌ بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌كراوه‌، ته‌نیا پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌ قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه‌”.

له‌باره‌ى ورده‌كارى كه‌مكردنه‌وه‌ و پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌وه‌ عیساوى باسى له‌وه‌شكرد: “به‌گوێره‌ى ئه‌و پێشنیاره‌ى كه‌ خراوه‌ته‌ڕوو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ مووچه‌یان ملیۆنێك دیناره‌ به‌ڕێژه‌ى 5٪ مووچه‌كه‌یان لێى پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، ئه‌و كه‌سانه‌شى كه‌ مووچه‌كه‌یان ملیۆنێك و 500 هه‌زار یان زیاتر له‌وه‌یه‌ مووچه‌كه‌یان به‌ڕێژه‌ى 10٪  پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت”.

له‌باره‌ى كاره‌كانى ترى لیژنه‌كه‌وه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “لیژنه‌كه‌ كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و باج و كاره‌با و خه‌رجییه‌ ناپێویسته‌كان و مووچه‌ى پله‌باڵاكان و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ كه‌مبكاته‌وه‌ و رێكیان بخاته‌وه‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this