پاش به‌ردبارانكردنی پاسه‌كه‌یان چه‌ند یاریزانێكی یانه‌ی به‌نفیكا بۆ نه‌خۆشخانه‌ گۆاسترانەوە

0
378
یانەی بەنفیکا

SNN Sport

 

یانه‌ی به‌نفیكای پۆرتوگالی رایگه‌یاند كه‌ چه‌ند یاریزانێكیان نێردراون بۆ نه‌خۆشخانه‌ پاش برینداربوونیان لە كاتێکدا کە پاسه‌كه‌یان به‌رده‌باران كراوه‌، ئەمەش پاش یه‌كسانبوونیان به‌ بێ گۆڵ  له‌ سه‌ر یاریگای خۆی  له‌ به‌رمبه‌ر یانەی تۆندێلا .

 

یانه‌ی به‌نفیكا له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی ” یاریزانی ناوه‌راستی ئه‌ڵمانی جولیان ویگل و یاریزانی سڕبی ئه‌ندریا زیڤكۆڤیچ  برینداربوون  له‌ ئه‌كامی بەرکەوتنی  پارچه‌یەکدا و گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ وه‌كو رێكارێکی خۆپارێزی.

 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی یانه‌كه‌دا هاتووه‌ ” به‌نفیكا ئه‌م كاره‌ تاوانكارییه‌ ئیدانە ده‌كات كه‌ قوربانییه‌كانی یاریزانه‌كان بوون ، ئێمه‌ هاوكاری ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین و داوایان لێدەكه‌ین  هه‌مو توانایەكیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ دیاریکردنی لایه‌نی به‌رپرس له‌م كاره‌ تاوانكاریانه‌ “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this