وەزارەتی دارایی: باسمان لە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران نەکردووە

0
271
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق

SNN

 وەزارەتی دارایی هەرێم، دەنگۆیەک لەبارەی باسکردن لە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە دوایین کۆبوونەوەیاندا رەتدەکاتەوە و ئەو هەواڵانە بە “چەواشەکاری” وەسفدەکات.

 ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەکە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، “گوایە لە کۆبوونەوەی ٣ی حوزەیراندا، بابەتێکی کۆبوونەوەکە کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە. ئەمە چەواشەکاریە و دوورە لە راستییەوە، بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە لە کارنامەی کۆبوونەوەکە  بابەتی کەمکردنەوەی موچەی تێدا نەبووە.”

وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، “سەرباری خراپی دۆخی دەروونی و تەندروستی و دارایی و ئابوری، هەندێك کەس و پەیج و سایت و لایەن، یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و موچەخۆران بەتایبەتی دەکەن.”

تاوەكو ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم بەرچاوی روون نیە كەی دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات و بەرپرسێكی وەزارەتی داراییش کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت پێشتر بە SNNی وتووە: “ترسمان هەیە بەو پارەیەی لەبەر دەستمانە مووچە دابەشبكەین و دواتر رووبەڕووی كێشە ببینەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this