21  ملیار دۆلار بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخاندەکرێت

0
306
کۆرۆنا ئیسپانیا

SNN

وڵاتانی ئەندام لە گروپی جی  20، رێککەوتن لەسەر تەرخانکردنی بڕی 21 ملیار دۆلار بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

وەزیرانی کار لە گروپی جی 20 سەرلەبەیانی ئەمڕۆلە کۆبوونەوەیەکیاندا کە بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو، باسیان لەوەشکرد، ئەو 21 ملیار دۆلارەی کە تەرخاندەکرێت، بۆ شیکارکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دروستکردنی پێکوتە و تویژینەوە و گەشەسەندنی زانستی پزیشکی خەرج دەکرێت.

سعودیە کە لە ئێستادا سەرکردایەتی کۆبوونەوەکانی گروپی 20 دەکات، 500 ملیۆن دۆلاری بۆ بەڕەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تەرخانکرد، جگە لەوەش 200 ملیۆن دۆلار بۆ چەند رێکخراو و پرۆگرامێکی تەندروستی لە جیهاندا تەرخاندەکات.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیرانی کار، رایانگەیاند، کاردەکەن بۆ ئاسایی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لە چین بڵاوبووەوە، ئێستا بە نزیکەیی لە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و زیاتر لە شەش ملیۆن و 680 هەزار کەس تووشی بوون، هاوکات  هەزار کەس تووشی بوون، هاوکات زیاتر لە 391 هەزار کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this