سه‌باره‌ت به‌ راستكردنه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق راوێژ بەوڵاتی‌ به‌حرەین ده‌كات

0
317
یەکێتی تۆپی پێی عێراق

 

SNN Sport- حسین کەرکوکی

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك  له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووەو ئاشكرایكرد كه‌ ده‌سته‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ راوێژی له‌گه‌ڵ  یه‌كێتی تۆپی پێی به‌حرەینی كردووه‌  له‌ بابه‌تی راستكردنه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی یه‌كێتی  تۆپی پێی عێراق .

 

 

سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا وتی ” لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌  به‌ كاره‌كه‌ی و له‌ هه‌وڵێكیدا بۆ راستكردنه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی كارده‌كات به‌ پێی رێنمایی و پێشنیاره‌كان و بۆچوونی كه‌سێك له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی به‌حرەین كار ده‌كات”.

 

روونیكرده‌وه‌ ” ئه‌و كه‌سه‌ له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی به‌حرەین ، ئه‌ندامیشه‌  له‌ فه‌رمانگه‌ی فیفا بۆ یه‌كیتییه‌ نیشتمانییه‌كان و به‌م نزیكانه‌ سه‌ردانی عێراق ده‌كات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی ته‌واوبوونی كاری ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ .

 

جێ ئاماژه‌ پێكردنه‌  كه‌ كاری ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this