“قایمقامیەتی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى دوكان و ماركێته‌كان ده‌كات”

0
226
ناو بازاڕى قه‌زاى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ | فۆتۆ: عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید / SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت: لە ئەگەری بەردەوامبوونى جێبەجێنەكردنی رێنماییە تەندروستییەكان دوكانه‌كان داده‌خه‌ین و خاوه‌نپیشه‌كان سزا ده‌ده‌ین، داوایه‌كیش ئاراسته‌ى هاووڵاتیان دەكات.

ئەكرەم محەمەد، سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەك لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە هەر لە یەكەم رۆژی رێگەپیدان بە كردنەوەی دوكان و بازاڕەكانەوە چەندین بڕیار و رێنمایی پێویستمان دەركردووە، بەڵام بەداخەوە وەك پێویست جێبەجێی ناكرێن، بۆیە ناچارین رێكاری دیكە بگرینە بەر”.

سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بەكارهێنانی دەستكێش و دەمامك، هەروەها خاوێنكردنەوەی شوێنی كارەكانییان و دانانی كەسێكی تایبەت بە وەرگرتنی پارە، مەرجی رێگە پێندابووە بە كردنەوەی بازاڕ و دوكانەكانی پارێزگای هەڵەبجە، بۆیە بە پێچەوانەی ئەو رێنماییانەوە خاوەن كار و خاوەن پیشەكان بەرپرسار دەبن لە داخستنی دوكانەكانییان و غەرامەكردنیشیان”.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیه‌تی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە داواشی لە هاووڵاتیانكرد، “لەكاتی هەستكردن بە هەناسە تووندی، كۆكەی تووند، پژمە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و داهێزرانی لەشیان بەپەلە سەردانی نەخۆشخانەی ( وەفا) بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین و دڵنیابوونەوە لە تەندروستییان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this