دیاریكردنی وادەی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا و مۆندیالی 2022

0
754
هەڵبژاردەی عیراق

 

SNN Sport- حسین کەرکوکی

 

یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چوار گه‌ڕی ماوه‌  له‌ پاڵاوتنه‌  هاوبەشەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن  بە كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی 2022 و جامی ئاسیا2023  دیاری کرد، كه‌ وا بریار بوو  له‌ ئازارو حوزەیرانی رابردوودا به‌رێوه‌چن ، به‌ڵام دواخران به‌ هۆی ئه‌و دۆخه‌ ته‌ندروستییه‌ كه‌ ئێستا جیهان تیایدا تێپه‌ڕده‌بێت  به‌ هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورۆنا.

 

 

به‌ پێی واده‌ نوێیه‌كه‌ ، یه‌كه‌م یاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق  له‌ به‌رامبه‌ر هۆنگ كونگ له‌ تشرینی یه‌كه‌می 2020 له‌ هۆنگ كونگ ده‌بێت و له‌ 12 تشرینی دووه‌م رووبه‌ڕووی كه‌مبۆدیا ده‌بێته‌وه‌ له‌ عێراق و دوایین یارییه‌كانی له‌ پاڵاوتنه‌كان  له‌ به‌رامبه‌ر ئێران ده‌بێت لە رۆژی 17 تشرینی دووه‌م له‌ ئێران ده‌بێت.

 

به‌ پێی یاسای پاڵاوتنه‌كان دیاریكردنی  یاریگا میوانداره‌كانی یارییه‌كان پێش 2 مانگ پێش هه‌ر یارییه‌ك ده‌بێت .

 

عێراق لە رکابەرییەکانی گروپی سێیەم 5 یاری ئەنجامداوەو 11 خاڵی هەیەو لە پلەی یەکەم دەبینرێت، لەپلەی دووەم هەڵبژاردەی بەحرەین دێت و 9خاڵی هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this