کاتی دەستپێکردنی گفتوگۆكان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی میسی ئاشکرابوو

0
712
میسی

SNN Sport

 

پێده‌چێت گفتوگۆكانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ته‌كه‌ی لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات كه‌  جۆسیپ ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ست به‌ گفتوگۆكان بكات بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی میسی ، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ هۆی چه‌ندین هۆكار دواخرا .

 

رۆژنامه‌ی ” ماركا ” ئیسپانی دەڵێت:” ره‌نگه‌ هه‌ر دوولا گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به‌ درێژكردنه‌وه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستپێبكه‌ن ئه‌مه‌ش له‌ ئێستادا ته‌نیا به‌رایی ده‌بێت به‌و مه‌رجه‌ی به‌شی گه‌وره‌ی گتفوگۆكان له‌ وه‌رزی داهاتوو به‌رێوه‌بچێت.

 

بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ خودی خۆی سه‌رۆكایه‌تی گفتوگۆكان ده‌كات له‌گه‌ڵ ئۆسكار گراو سه‌رۆكی جێبه‌جێكارو له‌ لایه‌ن  میسیه‌وه‌ خۆرخی باوكی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات .

میسی ئاره‌زوو ده‌كات پارێزگاری له‌ بژارده‌ی توانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌ كۆتایی هه‌ر وه‌رزێك بكات وه‌كو له‌ ئێستادا هه‌یه‌ ،پاش چه‌ند رۆژێك له‌م مانگه‌دا ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ 33 ساڵ وسه‌رەڕای ئه‌وه‌ی  له‌ ئێستادا  له‌ دۆخێكی باشدایه‌ ، به‌ڵام حه‌ز ده‌كات كۆتایی كاروانی وه‌رزشی له‌ به‌رشەلۆنه‌ باش بێت .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this