به‌هۆى مانگرتنى پزیشكانه‌وه‌ زۆربه‌ى خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى وه‌ستاوه

0
1017

‌SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د

جێگرى به‌ڕێوە‌رى ته‌ندروستى سلێمانى رایده‌گه‌نێت :”به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌كانیان زۆربه‌ى پزیشكانى خولاو نیشته‌جێ له‌ خۆشخانه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستیان له‌ كار هه‌ڵگرتووه‌ و زۆربه‌ى خزمه‌تگوزاریه‌كان وه‌ستاوه‌”.

عه‌بدوڵا سه‌نگاوى- جێگرى به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستى سلێمانى به‌ snnى ڕاگه‌یاند :”ئه‌و پزیشكانه‌ى مانیان له‌ كاركردن گرتووه‌ بڕبڕه‌ى پشتى نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانین بۆیه‌ به‌ ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ كار و مانگرتنیان زۆربه‌ى خزمه‌تگوزاریه‌كان وه‌ستاوه‌”.

وتیشى “داواكاریه‌كانیان ڕه‌وایه‌ و ئێمه‌ پشتگیریان ده‌كه‌ین له‌ هه‌موو جیهاندا ئێستا ته‌واوى تواناكان خراوه‌ته‌ خزمه‌تى كه‌رتى ته‌ندروستى جگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ مووچه‌ به‌ منەت به‌سه‌ر هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش ده‌كات”.

روونیشى كردەوه :‌”مانگرتنى كارمه‌ندان و پزیشكان ته‌نها له‌ یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ نییه‌ به‌ڵكو له‌ زۆربه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان مانیان گرتووه‌ و ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكى ناكاو نه‌بێت خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى پێشكه‌ش ناكرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this