سبەینێ دەوامی رەسمی لەفەرمانگەکانی حکومەت بەمیکانیزمی نوێ دەستپێدەکاتەوە

0
598

SNN

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت “رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7 حوزه‌یرانی 2020، ده‌وامی فه‌رمی له‌ داموده‌زگا‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ میكانیزمی پابه‌ندبوون بە رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه”‌.

دەشڵێت: “له‌ وه‌زاره‌ته‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان رێوشوێنی ته‌ندروستی بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران ده‌گیرێته‌به‌ر كه‌ به‌بێ به‌ریه‌ككه‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێده‌كرێت”.

دەقی راگەیەنراوەکە:

راگەیەندراوێک له‌ گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7 حوزه‌یرانی 2020، ده‌وامی فه‌رمی له‌ داموده‌زگا‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ میكانیزمی پابه‌ندبوون بە رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

وه‌زاره‌ت، ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت پابەند دەبن بە دەوام پێکردنی تەنها ڕێژەی 30٪ فه‌رمانبه‌ران وبەشێوەیەکی تەناوب.

له‌ وه‌زاره‌ته‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیش رێوشوێنی ته‌ندروستی بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر كه‌ به‌ بێ به‌ریه‌ك كه‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

داوا له‌ هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن.

د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
6/6/2020

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this